PM:09:56:20/05/2022
516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا
ڕایگەیاند لە تۆپی پێدا هەمو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و گەڕانەوەی ۆکەر و ستۆنزیشی دوپاتکردەوە.
پیپ گواردیۆلای
ڕاهێنەری یانەی مان سیتی لەبارەی کۆتا یاریان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ڕایگەیاند
هەندێک شت هەیە هاندەران توانای تێگەیشتنیان نیە بەڵام دەبێت باش بزانن تۆپی پێ
جیهانێکی تایبەتە و هەموو ڕووداوێک ئەگەری ڕوودانی هەیە ، ئێمە خواستی بردنەوەمان
هەیە و دەمانەوێت نازناوەکە بەدەستبهێنین.
گواردیۆلا وتیشی: هەلێکی
زۆرباشمان لەبەردەستدایە و هەموو شتێک خۆمان یەکلایدەکەینەوە بۆیە لە ئەگەری
بردنەوەی نازناوەکە ئاهەنگ دەگێڕین و چێژی لێوەردەگرین.
ئەو ڕاهێنەرە دوپاتیشیکردەوە
بۆ یاریەکەی ئەستۆن ڤێلا هەریەکە لە کایل ۆکەر و جۆن ستۆنز لەپێکانەکانیان
چاکبونەتەوە و لەپێکهاتەی یانەکەدا دەبن.
لەکۆتایشدا
ئاشکرایکرد هەمووان باس لە ڕۆشتنی گوندۆگان دەکەن بەڵام من دەمەوێت پارێزگاری لە
مانەوەی بکەم چونکە یاریزانێکی گرنگە بۆ یانەکە.