هالاند بە پارەیەکی خەیاڵی دیاری بۆ هاوڕیکانی کڕیوە

PM:09:27:20/05/2022

700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند نزیکەی نیو ملیۆن پاوەنی خەرجکردووە تا دیاری ماڵئاوایی بۆ هاوڕێکانی بکڕێت لە دۆرتمۆند.

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی نیو ملیۆن پاوەنی لە کڕینی کاتژمێری ڕۆلێکسدا خەرجکردووە بۆ ئەوەی وەک دیاری ماڵئاوایی بیبەخشێتە هاوڕێ و کارمەندانی یانەی بروسیادۆرتمۆند.

ئەو ئەستێرە 21 ساڵە لەکۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتیەوە دەکات ئەوەش دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەنجامدا و لەکۆتا هەفتەی خولی ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە کرد.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ڕایگەیاند ئەو هێرشبەرە نەرویجیە لەکاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ئەوەی گەشتی ئینگلتەرا بکات کاتژمێری گرانبەهای بەسەر یاریزانانی یانەکەدا دابەش کردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە دوپاتیکردەوە هالاند هەستاوە بە کڕینی 33 کاتژمێری ڕۆلێکس کە نرخی تێکڕای کاتژمێرەکان نیو ملیۆن پاوەن دەبێت.

هەروەها 20 کاتژمێری جۆری ئۆمیگای بۆ کارمەندانی یانەکە کڕیوە کە نرخی هەریەکێکیان چوار هەزار پاوەنە.