بروسیادۆرتمۆند ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

PM:08:54:20/05/2022

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بروسیادۆرتمۆند بەشێوەیەکی فەرمی مارکۆ ڕوزەی لە پۆستی ڕاهێنورایەتی یانەکەی دوورخستەوە.

یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە لەدوای ساڵێک لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بەشێوەیەکی فەرمی مارکۆ ڕوزەیان لەو پۆستە دوورخستوەتەوە.

یانە ئەڵمانیەکە دوای ئەوەی لەلایەن کەسانی شارەزاوە شیکردنەوەیان بۆ ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە کرد لەم وەرزەدا دواتر لەلایەن یواخیم ڤاتسکەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکەوە بڕیارەکە ڕگەیاندرا.

لەلای خۆشیەوە ڕوزە ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی وەرزێکی سەختمان تێپەڕاند و نەمانتوانی ئامانجەکانمان بەدەستبهێنین بەڵام باوەڕی تەواوم بەشێوازی یانەکە هەبوو.

ڕۆژنامەى ڕۆهەر ناکریکتنی ئەڵمانی ئاشکرایکرد دۆرتمۆند دەیانەوێت لەچەند کاتژمێری داهاتوودا ئیدین تیریزیچ بکەنە ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان کە پێشتر بەشێوەیەکی کاتی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی پێبەخشرابوو و لە وەرزی ڕابردوودا جامی ئەڵمانیای بۆ دۆرتمۆند بەدەستهێنا.