PM:08:26:20/05/2022
868 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕابیتەی یاریزانە
پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی
بڵاوکردەوە.
ڕابیتەی یاریزانە
پیشەگەرەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا لیستی ئەو شەش
یاریزانەی ڕاگەیاند کە لەلایەن هاندەرانەوە هەڵبژێردراون تا خەڵاتی باشترین
یاریزانی ئەم وەرزە بەدەستبهێنن.
لیستی
پاڵێوراوەکان پێکهاتووە لە هەریەکە لە محەمەد سەلاح و ئارنۆڵدی یاریزانانی
لیڤەرپوڵ، دی برۆین و فۆدین لە مانچستەرسیتی، دیکلان ڕایس لە وێستهام یونایتد و کالاگێر
لە یانەی کریستاڵ پاڵاس.
هەریەکە لە کیڤن
دی برین و سەلاح دوو بەهێزترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە بەتایبەتی
ئەستێرە میسریەکە کە لەم وەرزەدا 22 گۆڵی تۆمار کردووە و پێشەنگی ڕیزبەندی
گۆڵکارانی خولەکەیە.
سەلاح ساڵی 2018
خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەشدا پێش چەند
هەفتەیەک لەلایەن ڕابیتەی ڕەخنەگرانی ئینگلتەراوە خەڵاتی باشترین یاریزانی
پێبەخشرا.