لە جامی جیهانیی یانەکان چێڵسی سێ گۆڵی لە پاریس سان جێرمان کرد و نازناوەکەی بردە لەندەن.
یانەکانی ئەی سی میلان و مانچستەر یونایتد چاودێری ڤلاهۆڤیچ دەکەن و یاریزانەکەش ئامۆژگاری کراوە یوڤی جێبهێڵیت.
پێرێز ئەلۆنسۆی لە داڕشتنەوەی ریاڵ مەدرید ئازادکردووە بەڵام پێی راگەیاندووە کە ئەنجامی لێی دەوێت.
لە جامی ویمبڵدۆن یانیک سینەر بردنەوەی بەسەر ئەلکارازدا بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
ریاڵ مەدرید سەرەڕای ئەوەی وەرزێکی بێ نازناوی بەڕێکرد داهاتی زیادی کردووە.
ناپۆلی سورە لەسەر گواستنەوەی نونێز بەڵام دوو بەربەست لەبەردەم گرێبەستەکەیدا هەیە.
لە یاریی دۆستانەدا لیڤەرپوول بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر بریستۆن نۆرس بەدەستهێنا.
بەهۆی هەڵە بەردەوام و کاریگەرییە خراپەکانی ئەگەری هەیە ئەسێنسیۆ بچێتە سەر کورسی یەدەگ.
چێڵسی نرخی نکۆنکۆی دابەزاندووە و چەندین یانەی گەورەش چاودێری دەکەن لە نزیکەوە.
ڕاشفۆرد ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی خولی ڕۆشنی سعودیەی لەپێناو بەرشەلۆنە ڕەتدەکاتەوە.
گارناچۆ رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە نەسڕەوە بکات و دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە.
بەرپرسانی لیڤەرپوڵ کۆتا ئۆفەریان ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی گوێهی یاریزانی کریستال پالاس.
سێ یانەی پریمەر لیگ دەیانەوێت گارسیا بگوازنەوە و ریاڵ مەدرید داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
ڤینیسیۆس و ریاڵ مەدرید تا ئەم ساتە نەگەیشتونەتە رێککەوتن و داهاتووی یاریزانەکە بە نادیاری ماوەتەوە.
لیڤەرکوزن پارەی فرۆشتنی ڤێرتز بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بەکاردەهێنێت و تیلمان نوێترین گرێبەستی یانەکەیە.
ئەگەر ریاڵ مەدرید یاریزانێکی ناوەڕاست بگوازێتەوە ئەوا سیبایۆس بڕیاری رۆیشتن دەدات.
پاریس سان جێرمان بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکانی بایرن میونشن سەبارەت بە گواستنەوەی بارکۆلا بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
بەرشەلۆنە لە نزیکترین کاتدا چارەنووسی دی یۆنگ یەکلای دەکاتەوە و گرێبەستەکەی بۆماوەیەکی زیاتر نوێ دەکاتەوە.
لەسەرداوای فلێک بەرشەلۆنە فێرمین لۆپێزی لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکان هێناوەتە دەرەوە.
میلان دەیەوێت جاکسۆن لە چێڵسی بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردنی بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.
ماسکیرانۆ ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر مەیامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ناشفێڵی بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێنا.
ڤان خال دوپاتیکردەوە نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە و ئارەزوو دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک وەربگرێت.
مۆرینیۆ خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ترۆسارد دەربڕیوە و یاریزانەکەش گڵۆپی سەوزی بۆ پەیوەندیکردن بە فەنارباخچە هەڵکردووە.
بەرشەلۆنە نزیکە لە رێککەوتنێکی سپۆنسەری لەگەڵ گابۆن بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی یانەکە.
چەند دزێک بە چەکەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی خەزووری مۆلینا و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردوون.
گیۆکیرێس نەیشاردەوە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ پریمەر لیگ دەکات و پێیوایە لە ئێستادا لە ئاستی کەین و لیڤا و هالاندە.