گۆتیرێز بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی ناپۆلی و ریاڵ مەدریدیش نیوەی پارەکە وەردەگرێت.
ویسا هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ جێهێشتنی برێنتفۆرد و نیوکاسڵیش نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی.
ریاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس تاوەکوو ئێستا نەگەشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
لیدز یونایتد دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە و ئۆکافۆری لە میلانەوە بە ئامانج گرتووە.
ئیچێڤێری ئەستێرەی لاوی مان سیتی نزیکە لەوەی بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ لیڤەرکوزن واژۆ بکات.
ئەیسی میلان لەسەرداوای ئەلیگری دەیانەوێت رابیۆ بگوازنەوە و هێڵی ناوەرساتی یانەکەیان بەهێنانی بەهێزتر بکەن.
لە جامی سوپەری سعودییە نەسر بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیتیحادی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لا فۆنتی دوپاتیکردەوە هیوادارن نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنن و پێدریش یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە.
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد 150 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە لە پێناو گواستنەوەی وارتۆن و دۆناروما.
ریاڵ مەدرید نرخی فرۆشتنی کاماڤینگای بە 80 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە چونکە وای دەبینن بەو بڕە پارەیە هیچ یانەیەک ئامادەنییە بیگوازێتەوە.
یامال چوار ئامانجی دیاریکردووە لەگەڵ بەرشەلۆنە بیانهێنێتە دی تا تەختی پاشایەتی لە مێسی وەربگرێت.
ناپۆلی پاش پێکانەکەی لوکاکۆ دەیەوێت ڤاردی بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بەهێزتر بکەنەوە.
بایرن میونشن دەیەوێت بە خواستنی یەک وەرز نکۆنکو بگوازێتەوە بەڵام چێڵسی دەیەوێت بیفرۆشێت.
بەرپرسانی گەلەتەسەرای هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئاکانجی دەستپێکرد و گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیدا کردووە.
پاریس بە بودجەیەکی خەیاڵیەوە بەشداری وەرزی نوێ دەکات و یانەکانی تری فەرەنسای شۆک کردووە.
کۆنتی دوپاتیکردەوە پارێزگاری کردن لە نازناوی خولی ئیتاڵیا ئاسان نییە و دی برۆینیش سودێکی زۆری دەبێت.
ئیزاک جارێکیتر نزیکبووەتەوە لە چوون بۆ لیڤەرپوڵ بەهۆی ئەوەی نیوکاسل هەوڵی گواستنەوەی ویسا دەدات.
فیگۆ دوپاتیکردەوە مباپێ و ڤینیسیۆس دەدرەوشێنەوە، ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دوو پاڵێوراوی بەهێزن.
ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە ڤینیسیۆس بانگهێشتی بەرازیل نەکات بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە بۆ یەک یاریی راگیراوە.
لە جامی سینسیناتی ئەلکاراز نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای کشانەوەی سینەر بەهۆی پێکانەوە.
ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری ئۆساسۆنا دەکات و دەیەوێت لە یەکەم یارییدا بە بردنەوە دەستپێبکات.
بەرێوبەری وەرزشی میلان گرنگیدانی یانەکەی بۆ گواستنەوەی هۆیلاند یان ڤلاهۆڤیچ دوپاتکردەوە.
ریال بیتیس ئارەزووی گواستنەوەی کاسادۆ دەکات بەڵام بەرشەلۆنە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
خیسۆس رایگەیاند ئامانجیان روونە و بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکانە و بلانیش دەڵێت لە رکابەرەکانمان ناترسین.
ئینتەر میلان هەوڵی گەڕاندنەوەی ئۆنانا دەدات و گۆڵپارێزەکەش دەرگای بە روویاندا کراوە دەبێت.
لیڤەرپوول رکابەری چەند یانەیەک دەکات و گواستنەوەی کۆڵینز و گێهی کردووەتە ئامانج.
ئەو هاندەرەی سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر سێمێنیۆ بەکارهێنا بۆ هەمیشە ئامادەبوونی لە یاریگاکاندا لێ قەدەغەکرا.
رۆیشتنی رۆدریگۆ گۆیس بۆ مان سیتی بەهۆی مانەوەی ساڤینیۆ لە یانەکە هەڵوەشایەوە.
رۆمێرۆ ریاڵ مەدریدی بێهیوا کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی تۆتنهام نوێکردەوە.