سۆن لە ئەگەری چوونی بۆ یانەی لۆس ئانجلێس دەبێتە گرانترین یاریزانی خولی ئەمریکا.
میلان لەگەڵ کڵەب بروج رێککەوتووە و یاشاری بەبڕی 39 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە ریزەکانی.
نیوکاسڵ چاوی لە ئامانجێکی لیڤەرپول بڕیووە و دەیەوێت مارک گێهی بگوازێتەوە ریزەکانی.
مانچستەر یونایتد یەکەم ئۆفەری فەرمیان پێشکەشی لایپزیگ کرد بۆ کڕینی شێشکۆ کەبڕەکەی پێک دێت لە 90 ملیۆن یۆرۆ.
ئیڤەرتۆن دەیەوێت گریلیچ بگوازێتەوە و ئامادەن ئۆفەرێکی بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند پیشکەشی مان سیتی بکەن.
ئینتەر لەپێناو لۆکمان دوایین گرێبەست پێشکەشی ئەتڵانتا دەکات کە نزیکدەبێتەوە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.
رۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکەی کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات و بەشداری کردنیان لە جامی سوپەر بە بێمانا دەزانێت.
میلان ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پیشکەشی لیڤەرپوڵ بکات بۆئەوەی دەستبەرداری نونێز ببن.
ریاڵ مەدرید لەم هاوینەدا هیچ یاریزانێکتر ناگوازێتەوە و متمانەی تەواوییان بەم پێکهاتەیە هەیە رکابەری نازناوەکان بکەن.
بەرشەلۆنە و کۆندی نزیکن لە رێکەوتن لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030.
ئەنچیلۆتی دەیەوێت نەیمار بانگێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکاتەوە و یاریزانەکەش رایگەیاند هێشتا توانای ماوە کاری گەورە بۆ وڵاتەکەی ئەنجام بدات.
شتیگن ئیمزا لەسەر پشکنینەکانی یانەکەی ناکات و ژووری جلگۆڕینی یانەکەش کێشەی گەورەی تیا دروستبووە.
لە جامی تۆرنتۆ زڤیرێڤ و خاشانۆڤ بە بردنەوە لە پۆپیرێن و ئەلێکس گەیشتنە پێش کۆتایی.
مان سیتی بەنیازە گرێبەستی رۆدری تا 2029 نوێبکاتەوە و دەیکاتە خاوەنی دووەم زۆرترین مووچە لە یانەکەیدا.
مۆدریچ بە هاندەرانی میلان ناسێنرا و دوپاتیکردەوە ئەم یانەیە باشترینە لە ئیتاڵیا و حەوت چامپیۆنز لیگی هەیە.
لە خولی بەرازیل سانتۆس سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر جۆڤێنتود بەدەستهێنا و نەیمار دوو گۆڵی تۆمارکرد.
مانچستەر سیتی بڕیاریداوە گرێبەستی ڕوبن دیاز نوێ بکاتەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشە لە یانەکەی.
لیڤەرپول دوو یاری لە رۆژێکدا لە ئەتلەتیک بلباو بردەوە بە ئەنجامەکانی چوار بە یەک و سێ بە دوو.
ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی ئیزێ بکشێتەوە و هەوڵی گواستنەوەی لووکمان دەدات.
ئیزاک گەڕایەوە نیوکاسڵ و لە کۆبوونەوەیەکدا داهاتووی بە مانەوە یاخود رۆیشتن یەکلایدەکرێتەوە.
موهەنەد عەلی پەیوەندی بە یانەی دیبای ئیماراتییەوە کرد و نۆیەمین یانەی ژیانی وەرزشی تاقیدەکاتەوە.
پارتی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ڤیاڕیاڵ و یانە گەورەکانیش بەهۆی تۆمەتەکانەوە لێی کشاونەتەوە.
لویز گەڕایەوە ئەوروپا لە رێگەی یانەی پافۆسی قوبرسییەوە و یانەکەشی بۆ گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ دەجەنگێت.
فلێک ستایشی وڵاتی کۆریای باشوری کرد و راشفۆرد و جێرارد مارتنیشی بە دوو یاریزانی گرنگ ناوبرد.
کۆمۆ دەیەوێت بە سێ ملیۆن یۆرۆ یارمەتی میلان بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مۆراتا.
مان یونایتد نیازی هەیە دەستبەرداری راسمۆس هۆیلاند ببێت لەپێناو گواستنەوەی سێسکۆ.
لە یارییەکانی وەرزی داهاتوویی سعودییە رێگا بە یانەکان دەدرێت ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بهێنن بۆ ئەو یارییانەی دەیانەوێت.
رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و ریال مەدریدیس نرخی بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە لە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی.
پالمەر بە باشترین یاریزانی مانگی حەوت لە جیهاندا دیاریکراوە و ڤیتینیا لە پلەی دووەمدا بووە.