تۆتنهام یەکەم ئۆفەری فەرمیان بۆ گواستنەوەی ئیزێ پێشکەشی کریستاڵ پاڵاس کردووە.
مان سیتی لەگەڵ رۆدریگۆ دەستیان کردووە بە گفتوگۆ سەرەتاییەکان و ئەگەر ئەو یاریزانە ئامادەبێت ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت راستەوخۆ ئۆفەری پێشکەش دەکەن.
بایرن میونشن لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنیان دەستیان کردووە بەهەنگاونان بۆ گواستنەوەی نکۆنکۆ.
چێڵسی دوای بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەکان پاداشتێکی دارایی گەورەی یاریزانەکانی دەکات.
لیڤەرپووڵ لەچەند رۆژی داهاتوودا ئۆفەری نوێ پێشکەشی کۆناتێ دەکات ئەگەر رەتی بکاتەوە راستەوخۆ دەیخاتە لیستی فرۆشتنەوە.
تۆماس فرانک ئاماژەی ئامژەی بەوەکرد یارییەکی زۆر نایابیان بەرامبەر باشترین تیپی جیهان ئەنجامداو بۆ ماوەی 80 خولەک کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو.
ئینریکی رایگەیاند چاوەروانی ئاستی باشتر لە یاریزانەکانی دەکات و سوپاسی هاندەرانی یانەکەشی کرد.
لە جامی سوپەری ئەوروپا یانەی پاریس سان جێرمان ریمۆنتادای ئەنجامدا و بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە تۆتنهام هێناوە بووە پاڵەوان.
لا لیگا دانی بەوەدا نا پێکانی شتیگن درێژخایەنە و بەرشەلۆنە کار بۆ تۆمارکردنی ناوی خوان گارسیا دەکات.
خیسۆس بانگهێشتی دوو ئەستێرە تازەکەی بۆ جامی سوپەر کردووە و لاپۆرت و ئۆتاڤیۆی دوورخستەوە.
ئینیگۆ رایگەیاند قورس بوو ئۆفەری نەسر رەتبکەمەوە و بە پێشوازییە گەرمەکەی کریستیانۆ سەرسام بووم.
مان سیتی نرخی ساڤینیۆی بە 80 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە و تۆتنهام ئامادەکاری پێشکەشکردنی دووەم ئۆفەر دەکات.
مێسی گەرایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی ئینتەر میامی دوای ئەوەی لە پێکانەکەی بەتەواوی چاکبوویەوە.
تۆتنهام دەیەوێت دیاز لە ریاڵ مەدرید بکاتە شوێنگرەوەی سۆن و لەم هاوینەدا ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن بەمەبەستی گواستنەوەی.
بەرشەلۆنە ئامادەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئۆلمۆ ببێت و یانەکانی وڵاتی ئینگلتەراش رکابەری گواستنەوەی دەکەن.
ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی وارتن لە کریستاڵ پاڵاس دەست پێکردووە.
باشترین راهێنەرانی وەرزی رابردووی ئەوروپا دیاریکران و ئینریکی لە پلەی یەکەمەدایە و سڵۆت دووەمە.
مانچستەر یونایتد ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئۆپامیکانۆ پێشکەش بە بایرن کردووە.
وەرزێکی گرنگ چاوەڕێی رۆناڵدۆ دەکات بە خەونی گەیشتن بە هەزار گۆڵ و بەشداریکردنێکی نایاب لە مۆندیال.
راشفۆرد دوپاتیکردەوە تۆپی پێی ئیسپانیا فشاری لە ئینگلتەرا زیاترە و دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنەش بدرەوشێتەوە.
ماگوایەر دوپایتکردەوە چیتر ئەوان باشرین تیپ نین و پێویستە چێژ لە فشارەکان وەربگرن.
هۆیلاند بە خواستنی یەک وەرز و لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی میلانی ئیتاڵییەوە دەکات.
نەسڕ دانوستانی فەرمی بۆ گواستنەوەی ویسا دەستپێکردووە و ئامادەیە خواستەکانی برێنتفۆرد جێبەجێ بکات.
هاندەرانی بێشکتاش داوای گواستنەوەی سانچۆ دەکەن و سەرۆکی یانەکەش بەڵێنیان پێدەدات.
فرانک رایگەیاند ئامادەکاری باشیان کردووە و ئامادەن بۆ یارییەکەیان بەرامبەر پاریس.
ئینریکی دوپاتیکردەوە دۆناروما لە دەرەوەی پلانەکانیەتی و دەیانەوێت بەردەوام بن لە نوسینەوەی مێژوو.
لە جامی سینسیناتی ئەلکاراز بە بردنەوە لە میدمیدۆڤیچ گەیشتە قۆناغی 16 و ئالتۆن ماڵئاواییکرد.
ڕیاڵ مەدرید داوای ڕاگرتنی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاریاڵ لە ئەمریکا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکی ئاڕاستەی فیفا و یوێفا کردووە
بە فەرمی نیوکاسل گواستنەوەی مالیک تیاوی بۆ شەش وەرز راگەیاند و دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.