تۆتنهام دەیەوێت ساڤینیۆ لە مانچستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەکانی و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەیە 25 ملیۆن پاوەند خەرج بکات.
ئەگەر ئینتەر میلان لە گواستنەوەی لۆکمان سەرکەوتوونەبێت ئەوا هەوڵ بۆ کڕینی سانچۆ دەدات.
ئەلۆنسۆ پلانی نییە رۆڵی بەرچاو لەم وەرزەدا بە ئیندریک ببەخشێت و ریاڵ مەدریدیش بیر لەوەدەکەنەوە بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ببن.
کۆڤاسیچ ئۆفەری سعودییەکانی رەتکردووەتەوە بڕیاریداوە لە مانچستەر سیتی بمێنێتەوە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیا نوێدەکاتەوە و درێسی ژمارە نۆی پێدەبەخشێت.
ئەتلەتیک بلباو و نەسڕ بەردەوامن لە کۆبوونەوەی نێوانیان بۆئەوەی لەسەر گواستنەوەی لاپۆرت بۆ یانە ئیسپانیەکە بگەنە رێکەوتن.
بەفەرمی لوس ئانجلێسی ئەمریکی گواستنەوەی سۆنی بۆ ریزەکانی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 راگەیاند.
لە جامی خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پوماسی بردەوە.
پاریسیەکان پشكی شێریان لە باشترین پێکهاتەی وەرزی رابردوو بەرکەوتووە و مباپێشی تیادایە.
لیڤەرپوڵ چاودێری دۆگلاس لویز دەکات و دەیەوێت کێبڕکێی گواستنەوەی بکات لەم هاوینەدا.
ڤینیسیۆس بڕیاریداوە رکابەری پێرێز بکات و جارێکیتر بۆی بسەلمێنێت کە باشترین یاریزانی یانەکەیەتی.
پاریس نرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ڤیتینیا دیاریکردووە کە 130 ملیۆن یۆرۆیە و ریاڵ مەدریدیش یەکێکە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
بەرپرسانی چێڵسی گفتوگۆکانیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆکۆرێلا دەستپێکردووە.
ریاڵ مەدرید گواستنەوەی دۆناروما و کۆناتێ و ئۆپامیکانۆی کردووەتە ئامانج بە گرێبەستی ئازاد.
لیڤەرپوڵ پلانی گرێبەست کردنی لەگەڵ بارکۆلا داڕشتووە و پاریس داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر فرۆشتنی.
بە فەرمی میلان گواستنەوەی یاشاری بۆ پێنج ساڵ راگەیاند و تێچووی گرێبەستەکەش 39 ملیۆن یۆرۆیە.
محەمەد سەڵاح بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ کردووەتەوە و لە هاوینی 2026 دەچێتە خولی سعودیە.
بە فەرمی یانەی ڤانکۆڤەر ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ مولەر تا کۆتایی ساڵی داهاتوو راگەیاند.
زیدان بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و لە دوای مۆندیالی داهاتوو دەبێتە راهێنەری فەرەنسا.
گواردیۆلا رایگەیاند فەرشی سوور لەسەر رێگای یانەکەی رانەخراوە و ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوەکانە.
دی برۆین دوپاتیکردەوە دەیەوێت نازناوەکان لەگەڵ ناپۆلی بەدەستبهێنێت و کۆنتی هۆکارێکی هاتنی بووە بۆ ناپۆلی.
نیوکاسڵ دەیەوێت دیاز لە ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لەم پێناوەدا خەرج بکات.
تۆتنهام ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی لیاو خەرج بکات و بیکاتە شوێنگرەوەی سۆن.
قادیسییەش هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوە مۆراتا و ئامادەیە سەرجەم داواکارییە داراییەکانی گەڵاتەسەرا و یاریزانەکەش جێبەجێ بکات.
ئینریکی لەبەردەم رکابەریەکی بەردەوامدایە و دەیەوێت زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکاندا بکات.
رۆما دەیەوێت ئیچێڤری بە خواستن بگوازێتەوە و یاریزانەکەش خواستی پەیوەندییکردنی بە گورگەکان پیشانداوە.
یانەی هیلال دەیەوێت زیاتر ریزەکانی رێکبخات و چوار یاریزانیش هەرەشەی جێهێشتنی یانەکەیان لەسەرە.
لە جامی تۆرنتۆ فرێتز بە بردنەوە لە روبلێڤ گەیشتە پێش کۆتایی و دی مینۆر ماڵئاواییکرد.
ئەنتۆنی تەنها ئامانجی گەرانەوەیە بۆ ریاڵ بیتس و نایانەوێت گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکیتر واژۆ بکات.
گارسیا لە ریاڵ مەدرید هەست بە دڵخۆشی دەکات و لە نزیکترین کاتدا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.