مانچستەر سیتی بەجدی هاتوونەتە نێو رکابەری گواستنەوەی رۆدریگۆ و ریاڵ مەدریدیش ئامادەیە بە 100 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
بالۆتێلی رایگەیاند دەیەوێت چەندین ساڵیتر لە یارییکردن بەردەوامبێت و خەونی ئەوەیە یاریی بۆ ریاڵ مەدرید بکات.
بەرپرسانی پاریس لە لێدوانەکانی حەکیمی تورەن و هۆشدارییان داوەتە سەرجەم یاریزانەکان.
ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دوو پزیشک ئەنجامدا لەپێناو زیاتر تۆکمەکردنی یاریزانەکان.
ئیڤەرتۆن رێککەوتنی لەگەڵ مان سیتی ئەنجامداوە سەبارەت بە گواستنەوەی گریلیچ بەشێوەی خواستن.
مباپێ دەبێتە سەرکردەی یەکەمی ریاڵ مەدرید و وەرزی ئایندە بژاردەی یەکەمی جێبەجێکردنی لێدانی سزایە.
سعودیەکان دەیانەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە وەبەرهێنان بکەن و چاویان لە خزمەتکردنی زیاترە بە تۆپی پێ و لایەنی بازرگانی.
یانەی تۆتنهام دەیەوێت ساڤینیۆ بگوازێتەوە و یاریزانەکەش لاریی نییە لە یارییکردن بۆ سپێرز.
یانەی نەسر گواستنەوەی فێران تۆرێسی بە ئامانج گرتووە و بەرشەلۆنەش دەرگای بەرووی دانووستانەکان کراوەیە.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی تووشی شکستێکی گەورە هات و بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە ئۆرلاندۆ دۆڕا.
سلۆت پێیوایە ئاستیان بەرزبووە بەڵام چانس یاوەریان نەبووە و دەبێت ئاستیان باشتر بکەن.
فلێک رایگەیاند لە ئاستی تیپەکەی رازییە و گرێبەستە نوێیەکان ئاستی تیپەکەیان بەرزکردووەتەوە.
کاماڤینگا تووشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا و ئەگەری هەیە بەشداری یەکەمین یاری وەرزی نوێ نەکات.
لە جامی خوان گامبەر بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ گۆڵبارانی کۆمۆی کرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
ئەی سی میلان دەیەوێت هۆیلاند بگوازێتەوە و مان یونایتدیش لاریی نییە دەستبەرداریی ببێت.
کالڤێرت لوین یاخی بووە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات.
لە یارییە دۆستانەکاندا نەسر بە ئەلمیریا دۆرا و هیلال بە شەش گۆڵی بێوەڵام لە ئاراوی بردەوە.
ڤێرتز بەباشترین یاریزانی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا و هانسی فلێکیش سێیەم باشترین راهێنەر بوو.
گورزێکی کوشندە بەر ریاڵ بێتس کەوت و ئیسکۆ چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئارتێتا داوای کردووە سەقفی رێرەوی هاتنە ناوەوەی یاریزانان بۆ نێو یاریگا لاببرێت لە پێناو ترساندنی رکابەرەکانیان.
لووکمان رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە بکات و چاوەڕێی یانەی ئینتەر میلانە.
لە جامی قەڵغانی خێرخوازی کریستاڵ پاڵاس بە لێدانی یەکلاکرەوە شکستی بە لیڤەرپوول هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یارییەکی دۆستانەدا چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میلانی بردەوە.
ڤینیسیۆس بەباشی دەستی بە راهێنانەکان کردووە و دوو ئامانجیشی هەیە لەم وەرزەدا.
نیوکاسڵ لەم هاوینەدا دەستبەرداری ئیزاک نابێت و نیازی گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکەشی هەیە.
مێسی لە میامی کۆشکێکی کڕیوە کە نرخەکەی زیاترە لە 10 ملیۆن دۆلار و چەندین تایبەتمەندی نایابی هەیە.
یاماڵ گرانترین یاریزانە لە ئەوروپا و هالاند و مباپێ لە ریزبەندی دووەمدان و رۆدری شەشەمە.
گیۆکیرێس لەوەرزی نوێدا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هالاند و محەمەد سەڵاح لەسەر خەڵاتی گۆڵکاری پریمەر لیگ.
ریاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدیگێر و یاریزانەکەش دڵخۆش دەبێت بە مانەوەی.
مانچستەر سیتی نیگەرانن لەبارودۆخی رۆدری و بڕیارنەدان لەسەر نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ئێستا.