دیمبلی و دۆوی تووشی پێکانبوون و یەکەمیان مەترسی بەشداریینەکردنی لە یاریی بەرامبەر بەرشەلۆنە لەسەرە.
لەپێناو بەهێزکردنی بەرگری لە هاوینی داهاتوودا یەکێک لە گێی یان ئیناسیۆ دەگوازێتەوە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی دیازی نوێکردووەتەوە و لە نزیکترین کاتدا بە فەرمی رایدەگەیەنێت.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەنیاز نین گرێبەستی راشفۆرد بکەنە هەمیشەیی و فلیکیش داوای کردووە لە بڕیاردان پەلە نەکەن.
یانەی فەنارباخچە ئۆفەری پێشکەشی زیدان کردووە تا ببێتە راهێنەریان لەم وەرزەدا.
بەرپرسانی هیلال جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی مێسی دەدەن و دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ باوکیدا بکەن.
لە پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا عێراق سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە عومان.
ماینان گرێبەستەکەی میلان نوێ ناکاتەوە، بەرپرسانی مان یونایتدیش چاودێری دەکەن.
لیڤەرپوڵ بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەی و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆلیسێ ئیمزابکات.
بەرشەلۆنە بەڕێککەوتن گرێبەستی رۆمیۆی هەڵوەشاندەوە و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو یاریزانە دەخوازن.
مێسی داهاتووی یارییکردنی بە نادیاری هێشتەوە و سوپاسی هاندەرانی هەڵبژاردەکەشی کرد.
مباپێ ژمارەکەی هێنری یەکسانکردەوە و دوپاتیشیکردەوە ئامانجی ئەوەیە خزمەتی هەڵبژاردەکەی بکات.
دیشامپ دوپاتیکردەوە چەند کێشەیەک هەیە پێویستە چارەسەریان بکەن و دیمبلیش بە تەواوی ئامادەبوو.
لە جامی ئەمریکای کراوە ئەلکاراز و سینەر گەیشتنە یاریی کۆتایی و جۆکۆڤیچ ماڵئاواییکرد.
گاتوسۆ بەڵێنیدا بەپەرۆشی بۆ ئیتاڵیا بگەڕێننەوە و یاریزانەکانی شایستەی ئەوەن ستایش بکرێن.
لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال ئیتاڵیا گۆڵبارانی ئیستۆنیای کرد و کرواتیا لە دورگەکانی ڤارۆی بردەوە.
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال فەرەنسا لە ئۆکرانیای بردەوە و سوید و سلۆڤینیا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون،
تۆخێل جەختیکردەوە یەکگرتوویی تیمەکەی زیاتر بووە و هاری کەینیش بە سەرەکی یاریی دەکات.
مارتینێز دوپاتیکردەوە رۆنالدۆ لە دۆخێکی باشدایە و بەرەو ئامانجەکانیان هەنگاو دەنێن.
ستێرلینگ لەگەڵ چێڵسی لە کێشەدایە و ئامادە نییە گرێبەستەکەی هەڵبووەشێنێتەوە بەبێ وەرگرتنی مافە داراییەکانی.
رۆناڵدۆ داوای لە کاسێمیرۆ کردووە پەیوەندی بە نەسرەوە بکات بەڵام ئەو رەتیکردووتەوە و لە هاوینی 2026 بێبەرامبەر مان یوو جێدەهێڵێت.
بە تۆمارکردنی گۆڵێکی ئارۆن رامسی وەک زۆرینەی جارەکان کەسایەتییەکی بەناوبانگ گیانی لەدەستدا.
داهاتووی ئەسێنسۆ گومان و مشتومڕی لەسەرە و دوو دەنگۆی جیاواز لەبارەیەوە هەیە.
شڤانشتایگەر دوپاتیکردەوە دەبێت یاریزانەکانی ئەڵمانیا هەموو توانای خۆیان پێشکەش بکەن چونکە بەم ئاستەوە سەرکەوتن بۆ مۆندیال قورسە.
دیکۆ کار لەسەر گواستنەوەی مۆریلۆی بەرازیلی دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
دوو یانەی گەورەی سعودیە هەوڵی گواستنەوەی ماگوایەر دەدەن بەڵام ئەو یاریزانە لە مان یونایتد دەمێنێتەوە.
کروس دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و دوو یانەیتر پاڵێوراون بۆ نازناوی چامپیۆنز لیگ.