زانیارى له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌رشه‌لۆنه‌

3/6/2021 7:01:17 PM

407 جار خوێندراوەتەوە

هەرێز جەمال
+ -


بریاره‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى و سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رێوه‌بچێت و تێدا  20663 هه‌زار  ئه‌ندامى یانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌لكترۆنى ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و ده‌سته‌یه‌كى كارگێرى بۆ شه‌ش ساڵى داهاتوو ده‌ده‌ن .

 

له‌ مانگى ئۆكته‌به‌رى رابردووه‌ ، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بارتۆمیۆى سه‌رۆك پێشووى یانه‌كه‌و ده‌سته‌ى كارگێرى ، ده‌سته‌یه‌كى كارگێرى یانه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن و كاره‌كانى ئه‌و یانه‌یه‌ به‌رێوه‌ده‌به‌ن و هه‌ریه‌كه‌ له‌  خوان لاپۆرتا، وتونی فریشا،  فیكتور فۆنت ركابه‌رى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه‌ ده‌كه‌ن .

 

هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى یانه‌ مێژوویه‌كى جیهان  كاتژمێر 9 به‌یانى ده‌ستپێده‌كات وكاتژمێر 9ـى شه‌و كۆتایى دێت و له‌ سه‌عات 11ـى شه‌و به‌دواوه‌ سه‌رۆكى نوێى یانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێت و سه‌عات 12  شه‌و سه‌رۆكى نوێ وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات .

 

هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵ به‌ دوو شێوه‌ ده‌نگده‌دران ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن ، به‌ جۆرێك  له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى یاخود به‌ خۆپارێزیه‌وه‌ ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌ 11 بنكه‌ له‌ شه‌ش شوێنى جیاواز ده‌نگ بده‌ن .

 

ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ، ده‌بێت كارتى ئه‌ندامێتى یانه‌كه‌یان یه‌ك ساڵ زیاتر به‌سه‌ریدا رۆیشتبیت و ته‌مه‌نیشى له‌ سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌ بێت و هه‌روه‌ها ئابوونه‌ى ساڵانه‌ى به‌ یانه‌كه‌ى دابێت كه‌ بڕه‌كه‌ى 185 یۆرۆیه‌ .