ئیبراهیمۆڤیچ ئەو کارەى ئاشکراکرد کە دواى تۆپی پێ دەیکات

ئیبراهیمۆڤیچ ئەو کارەى ئاشکراکرد کە دواى تۆپی پێ دەیکات
2020-04-10

1591 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیراهیمۆڤیچی سویدی بڕیاریداوە دواى یاریکردن لە تۆپی پێدا بمێنێتەوەو لە شوێنێکی تر دەربکەوێت و راگەیاندنەکانیش پێشبینی دەکەن ببێتە راهێنەر. بەهۆی زۆری توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئیتاڵیای جێهێشت و گەڕایەوە بۆ سوید و چەند وێنەیەکیش بڵاوبۆتەوە کە لەگەڵ یانەى هاماربی راهێنان دەکات کە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە هی خۆیەتی. ئیبراهیمۆڤیچ تەئکیدی کردەوە کە دەرکەوتنی لەو یانەیە ماناى ئەوە نایەت بیەوێت یارییان بۆ بکات و تەنها ویستویەتی کە لە راهێنان کردن دانەبڕێت. وتیشی: دەمەوێت شتی نوێ لە تۆپی پێ فێر بم و ئیتر لەدەرەوەى یاریگاوە کار لە تۆپی پێدا دەکەم نەک لەناو یاریگا. زۆربەى رۆژنامەکانی جیهان پێشبینی دەکەن کۆتایی وەرز ئیبراهیمۆڤیچ لە میلان بڕوات و بەرەو کاری راهێنەرایەتی هەنگاو بنێت.