گواستنەوەى بە لێشاوی یاریزانەکان لە پاریس سانجێرمان دەستپێکرد

گواستنەوەى بە لێشاوی یاریزانەکان لە پاریس سانجێرمان دەستپێکرد
2020-04-10

5632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتایی ئەم وەرزە ژمارەیەک یاریزان لە ژێر هەڕەشەى جێهێشتنی یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسیدان. رۆژنامەکانی فەرەنسا پێشبینی دەکەن کۆتایی وەرز گواستنەوەى بە لێشاوی یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان دەستپێبکات. بە پێی هەواڵی رۆژنامەى لیکیپ ، نەیمار لە گەڕانەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە نزیکەو کاڤانیش بڕیاری رۆیشتنی داوەو ئەگەر زۆرە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە بکات. هەرچی تیاگۆ سیلڤاى بەرگریکاریشە دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا و میلان ئامادەیە بۆندی لەگەڵ ئیمزابکات و کۆرزاواش بڕیاریداوە کۆتایی وەرز لە ریزەکانی یانە فەرەنسییەکە بروات. جگە لە خوان بیرنات و ئیکاردیش داهاتویان نادیارە و ئەگەر هەیە هەردوو یاریزانەکە کۆتایی وەرز لە فەرەنسا برۆن. یانەى پاریس سانجێرمان ئەم وەرزە لەخولی فەرەنسا پێشەنگەو لە چامپیۆنز لیگیش گەیشتۆتە قۆناغی هەشت تیپی.