میسی دوو هەواڵی بەدرۆ خستەوە

میسی دوو هەواڵی بەدرۆ خستەوە
2020-04-10

6287 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی رەتیکردەوە پارەى هاتنە دەرەوەى رۆناڵدینیۆی دابێت و دوپاتیشیکردەوە کە لە ئینتەرمیلانەوە نزیک نییە. لەماوەى رابردودا چەندین پروپاگەندە کرا لەسەر ئەوەى کە میسی پارەى هاتنە دەرەوەى رۆناڵدینیۆی داوەو ئاماژە بەوەشدرا کە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە لە چونی بۆ یانەى ئینتەرمیلانی ئیتاڵی نزیکە. لیۆنێل میسی ناچار بوو کۆتایی بەو پروپاگەندانە بهێنێت و لە ستۆری ئینیستاگرام دوپاتیکردەوە کە هەردوو هەواڵەکە درۆیە. میسی دوپاتیکردۆتەوە کە ئەو لە بەرشەلۆنە دڵخۆشەو ئامانجیشی ئەوەیە لە کەتەلۆنیا بمێنێتەوە. گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ساڵی 2021 لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و سەرۆکی یانەکەش دەیەوێت تا ساڵی 2024 درێژی بکاتەوە.