رۆژنامەى ئاس : بەم چوار هۆکارە پۆگبا دەچێتە ریاڵ مەدریدەوە

رۆژنامەى ئاس : بەم چوار هۆکارە پۆگبا دەچێتە ریاڵ مەدریدەوە
2020-04-06

3632 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوار هۆکار پاڵنەرن بۆ ئەوەى پۆگبا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بکات.

رۆژنامەى ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردوە کە هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوەن، پۆگبا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە بکات.

ئەو رۆژنامەیە چوار هۆکاری بڵاوکردۆتەوە کە هاوکاری پۆگبا دەکەن بۆ نزیک بونەوە لە ریاڵ مەدرید.

بەراى رۆژنامەى ئاس هۆکاری یەکەم خواستی پۆگبایە بۆ ریاڵ و هۆکاری دوەمیش خواستی زیدانە بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە.

هۆکاری سێیەم دابەزینی نرخی یاریزانەکەیە لە بازاری گواستنەوەدا و هۆکاری چوارەمیش مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانیەتی کە دەیەوێت یاریزانێک بباتە ریاڵ مەدریدەوە.

پێشتر یانەى مانچستەر یونایتد نرخی فرۆشتنی پۆگباى بە 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریی کردبوو بەڵام لە ئێستادا نرخەکەى بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.