یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەیەوێت بە هەر حاڵێک بێت ئەم وەرزە خولەکان کۆتایی پێبێنێت

یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەیەوێت بە هەر حاڵێک بێت ئەم وەرزە خولەکان کۆتایی پێبێنێت
2020-04-06

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەدوری نەزانی رکابەرییەکانی ئەم وەرزە لە مانگی 10 کۆتایی بێن.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپا راگیراون و کاتی دەستپێکردنەوەشیان نادیارە.

گابریال گراڤینا  سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوپاتیکردەوە کە ئەوان دەیانەوێت هەرچۆنێک بێت رکابەرییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی پێبهێنن.

وتیشی: پێشبینی دەکەین تەواو بونی چالاکییەکانی تۆپی پێی ئیتالیا بکەوێتە مانگی 10ەوە.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتالیا تەئکید لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت مانگی حەوت رکابەرییەکانی خولەکەیان دەستی پێکردبێتەوە.