وەزیری وەرزش و لاوانی ئیتاڵیا بەدووری دەزانێت خولەکەیان ئەم وەرزە دەستپێبکاتەوە

وەزیری وەرزش و لاوانی ئیتاڵیا بەدووری دەزانێت خولەکەیان ئەم وەرزە دەستپێبکاتەوە
2020-03-29

738 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەزیری وەزرش و لاوانی ئیتاڵیا داوا دەکات ماوەى راگیرانی چالاکییەکانی تۆپی پێ درێژ بکرێتەوەو بەدوریشی دەزانێت بتوانن دەستپێبکەنەوە. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم چالاکییەکانی وەرزش لەسەر ئاستی ئەوروپا راگیراون. ڤینچینزۆ سبادافورا وەزیری وەرزش و لاوانی ئیتاڵیا داوا دەکات ماوەى راگیرانی خولەکانی تۆپی پێ درێژتر بکرێتەوە. ئەو پێیوایە هێشتا زوە بۆ ئەوەى بتوانن هاندەرانی تۆپی پێ بهێننەوە ناو یاریگاکان. بە برواى وەزیری وەرزش و لاوان ئاستەمە رکابەرییەکانی تۆپی پێ لە ماوەى داهاتودا بە ئاسانی دەستپێبکەنەوەو پێشبینی دەکات ئەم وەرزە تەواو نەکرێت. زۆربەى خولەکانی ئەوروپا یارییەکانیان تا 30 مانگی چوار راگرتوە بەڵام یەکێتییەکان دودڵن لەو ماوەیەشدا بتوانن دەستپێبکەنەوە.