راهێنەری مانچستەر یونایتد داواى کڕینی ئەم دوو یاریزانەى کردووە

راهێنەری مانچستەر یونایتد داواى کڕینی ئەم دوو یاریزانەى کردووە
2020-03-29

3861 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سۆلشایەری راهێنەری مانچستەر یونایتد داواى کڕینی دوو یاریزانی تری کردوە لە ئیدارەى یانەکە بۆ ئەوەى بتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی پریمەرلیگ بکات.

رۆژنامەى میترۆی بریتانی بڵاویکردۆتەوە، سۆلشایەری نەرویجی و راهێنەری مانچستەریونایتد بە ئیدارەى یانەکەى وتوە پێویستی بە دوو یاریزانی ترە.

ئەورۆژنامەیە ئاماژەى بەوەشداوە کە سۆلشایەر بەڵێنی ئەوەى بە ئیدارەى یانەکەى داوە کە ئەگەر ئەو دوو یاریزانەى بۆ بکڕن ، دەتوانێت رکابەری پریمەرلیگ بکات.

دوویاریزانەکەش بریتین لەسانچۆی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند و جیمس مادیسۆنی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەى لیستەر سیتی.

جگە لە کڕینی برۆنۆ فێرناندێز یانەکە بەنیازە کۆتایی وەرز بۆندی ئۆدیۆن ئیگالیۆ بکات بەشێوەیەکی یەکجاری کە ئێستا بە خواستن یارییان بۆ دەکات.