چاڤی ئامادەیە ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە بەڵام بە مەرج

چاڤی ئامادەیە ببێتە راهێنەری بەرشەلۆنە بەڵام بە مەرج
2020-03-29

2471 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی هێرناندێز ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە بەڵام دەیەوێت لە سفرەوە دەستپێبکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا چاڤی ئیسپانی و راهێنەری سەدی قەتەری باسی چەند پرسێکی جیاوازی کرد.

چاڤی دوپاتیکردەوە کە ئەو ئێستا ئامادەیە بۆئەوەى بگەرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە بەڵام پێویستە پرۆژەیەکی پێبدرێت کە خۆی دروستی بکات.

وتیشی: دەمەوێت لەگەڵ پۆیۆڵ و جۆردی کرۆیڤ کاربکەم نەک ئەو کەسانەى لەدەوری منن گەندەڵ بن.

ئاماژەى بەوەشدا کە کڕینی نەیمار بۆ یانەى بەرشەلۆنە زۆر گرنگەو یانە ئیسپانییەکەش پێویستی بە یاریزانی وەک سانچۆ و گنابرییە.

چاڤی تەئکیدی کردەوە کە ئەو سودی لە ئەزمونی گواردیۆلا وەرگرتوەو کاریش بە رێنماییەکانی یۆهان کرۆیڤ دەکات.