یاریزانە بەتەمەنەکانی ریاڵ مەدرید لە ژێر هەڕەشەى دوورکەوتنەوەدان

یاریزانە بەتەمەنەکانی ریاڵ مەدرید لە ژێر هەڕەشەى دوورکەوتنەوەدان
2020-03-29

3344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانە بەتەمەنەکانی یانەى ریاڵ مەدرید لە ژێر هەڕەشەى جێهێشتنی یانەکەدان.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەى چوار یاریزانی ریاڵ مەدرید لە ئەگەری دورکەوتنەوەن لەکۆتایی ئەم وەرزە.

ئەو چوار یاریزانە مۆدریچ و مارسیلۆ و گاریس بەیل و جەیمس رۆدریگێزن.

مۆدریچ لەلایەن چێلسییەوە سەرنجی خراوەتە سەر و گاریس بەلیشی چوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆی یانەى مانچستەر یونایتد.

لەسەر داواى رۆناڵدۆش ئیدارەى یۆڤانتۆس دەیەوێت مارسیلۆ بکرێت و هەردوو یانەى ئارسنال و ئیڤەرتۆنیش رکابەری لەسەر کرینی جەیمس رۆدریگێز دەکەن.

ئەو چوار یاریزانە لەم وەرزەدا بەهۆی گەورە بونی تەمەنیان و دابەزینی ئاستیان وەک ساڵانی رابردوو لە پێکهاتەى سەرەکی یاریی ناکەن.