یاریزانانى بەرشەلۆنە بڕینى لە سەدا ٧٠ى مووچەکانیان ڕەتکردەوە

یاریزانانى بەرشەلۆنە بڕینى لە سەدا ٧٠ى مووچەکانیان ڕەتکردەوە
2020-03-26

6528 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانى بەرشەلۆنە پێشنیازى یانەکەیان لە بارەى کەمکردنەوەى لە سەدا ٧٠ى مووچەکانیان ڕەتکردووەتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بەهۆى قەیرانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داواى کەمکردنەوەى مووچەى یاریزانەکانى یانەکەى کردووە، بەڵام داواکەى ڕەتکراوەتەوە.

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکان، بەرشەلۆنە پێشنیازى کردووە لە سەدا ٧٠ى مووچەى یاریزانەکان ببڕدرێت، بەڵام یاریزانەکان تەنیا ڕازین لە سەدا ٣٠ى مووچەکانیان لێ ببڕدرێت.

کەم کردنەوەى مووچەى یاریزانان و ڕاهێنەران و فەرمانبەرانى یانەکان، زۆربەى یانەکانى ئەوروپاى گرتووەتەوە و هۆکارەکەشى درووستبوونى قەیراندى داراییە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، کە زۆربەى وڵاتانى ئەوروپاى گرتووەتەوە.

 

گ . ف