ڕیاڵ مەدرید یاریگاکەى دەخاتە خزمەتى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە

ڕیاڵ مەدرید یاریگاکەى دەخاتە خزمەتى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە
2020-03-26

5011 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید بەشێک لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەخاتە خزمەتى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە پێگەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە، بە هاوکارى ئەنجومەنى باڵاى وەرزش، پرۆژەى دابینکردن و دابەشکردنى پێداویستیە پزیشکیەکانیان هەیە، بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە لە ئێستادا بەشێوەیەى بەرچاو لە ئیسپانیادا بڵاوبوونەوە.

ڕیاڵ مەدرید ڕوونیکردووەتەوە، یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ شوێنێکى گونجاو دەبێت بۆ هەڵگرتنى پێداویستیە پزیشکیەکان، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە دەبەخشرێن.

دووپاتیشیکردووەتەوە، هەموو ئەو بەخشینانە ڕادەستى دەسەڵاتدارانى تەندروستى ئیسپانیا دەکرێن، لە ژێر دەسەڵاتى حکومەتدا، کە لە ئێستادا زۆر پێویستن بۆ ئەو دۆخە نەخوازراوەى کەرتى تەندروستى وڵاتەکەى گرتووەتەوە بەهۆى مەترسیەکانى ڤایرۆسەکەوە.

 

گ . ف