لیڤەرپوڵیش داواى جێبەجێکردنى سزاکەى مانچستەر سیتى دەکات

لیڤەرپوڵیش داواى جێبەجێکردنى سزاکەى مانچستەر سیتى دەکات
2020-03-26

3332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ چووەتە ڕیزى ئەو یانانەى داواى جێبەجێکردنى سزاکەى مانچستەر سیتى دەکەن و ئەمەش مان سیتى توڕەکردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنسیەکان باس لەوە دەکەن، بەرپرسانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى نیگەرانن لە بەرپرسانى یانەى لیڤەرپوڵى هاونیشتیمانیان، بەهۆى ئەوەى لیڤەرپوڵ چووەتە ڕیزى ئەو یانانەى داوا دەکەن ڕێگە نەدرێت مان سیتى بەشدارى لە چامپیۆنز لیگى وەرزى داهاتوودا بکات.

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکان، مانچستەر سیتى پێشبینى ئەو هەڵوێستەى لە لیڤەرپوڵى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى چامپیۆنز لیگ نەکردووە و ئەمەش توڕەى کردوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا بڕیاریدا بۆ دوو وەرز مان سیتى لە خولە ئەوروپیەکان بێبەش بکات، بەهۆى سەرپێچیکردنى لە یاساى یارى پارەى خاوێندا، بەڵام هێشتا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە و سیتى لە دادگاى وەرزشیدا تانەى لە بڕیارەکە داوە.

 

گ . ف