ڕۆناڵدۆ قەیرانى لە یۆڤانتۆسدا درووستکردووە

ڕۆناڵدۆ قەیرانى لە یۆڤانتۆسدا درووستکردووە
2020-03-26

19060 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکى پێشووى یۆڤانتۆس پێیوایە گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆ بۆ پورتوگال قەیرانى لە ڕیزى یانەکەدا درووستکردووە.

جیۆڤانى جیجلى سەرۆکى پێشووى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ڕەخنە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەکە دەگرێت، بەهۆى بەجێهێشتنى ئیتاڵیا و گەڕانەوەى بۆ وڵاتەکەى.

جیجلى پێیوایە ڕۆناڵدۆ قەیرانى لە ڕیزى خانمە پیرەکەدا درووستکردووە و دەڵێت "شتەکان لە یۆڤانتۆسدا ئاڵۆزبوون بەهۆى گەڕانەوەى ڕۆناڵدۆوە، هەڵوێستەکان هەرەسیان هێناوە و ئەوانى تریش دەیانەوێت بڕۆن، نەدەبوو دۆخەکە وابوایە، پێویستبوو هەموان لە دابڕینى پزیشکیدابن".

ئەمە لە کاتێکدایە، سێ یاریزانى یۆڤانتۆس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، کە ئەوانیش دیبالا و ماتویدى و ڕۆگانین، لە ئێستاشدا بەهۆى زۆربوونى مەترسیەکانى ڤایرۆسەکەوە وادەى دەستپێکردنەوەى خولى ئیتاڵیا نادیارە.

 

گ . ف

 

جیۆڤانى جیجلى سەرۆکى پێشووى یۆڤانتۆس

ڕۆناڵدۆ