خولی نایابی کوردستان ناوەستێت

خولی نایابی کوردستان ناوەستێت
2020-03-07

1412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رکابەرییەکانی خولی نایابی کوردستان دواناخرێن و لەکاتی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و یاریی کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستانیش پێنج شەممە بێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کۆبونەوەى هەفتانەى خۆیان لەسەر بارودۆخی یانەکان و خولەکان ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا بریار درا یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام بێت و سەرجەم یارییەکانیش پێنج شەممە 18ی مانگ بەڕێوەدەچن.
بریاریشە یارییەکان بە بێ هاندەر بەڕێوەبچن بەمەستی بەگژداچونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەرچی یاریی کۆتایی خولی پلە یەکی کوردستانیشە پینج شەممە لە نێوان چەمچەماڵ و هەڵۆ بە بێ بەڕێوەچونی هاندەر لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.