خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٧ى خولى نایابى کوردستان

خشتە.. ئەنجامى سەرجەم یارییەکانى گەڕى ١٧ى خولى نایابى کوردستان
2020-03-06

3006 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، سیروانى نوێ هەلى سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى لەدەستدا و هەولێر و زێرەڤانیش براوەبوو.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕى ١٧ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، سیروانى نوێ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى پێشمەرگەى سلێمانى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.

لە یارییەکانى تردا، هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە زاخۆى بردەوە و دهۆکیش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە زێرەڤانى دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، سیروانى نوێ هەلى سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە لەدەستدا و بە ٢٥ خاڵەوە بۆ پلەى چوارەم دابەزى، هەولێریش بە ٢٤ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى پێنجەم بەدەستهێنا و زێرەڤانیش خۆى گەیاندە پلەى شەشەم و ٢٣ خاڵى هەیە.

 

گ . ف