خشتە.. ئەنجامى یارییەکانى گەڕى ١٦ى خولى نایابى کوردستان بزانە

خشتە.. ئەنجامى یارییەکانى گەڕى ١٦ى خولى نایابى کوردستان بزانە
2020-02-27

2454 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، سیروانى نوێ لە دهۆکى بردەوە و برایەتى و پێشمەرگەى سلێمانیش سێ خاڵیان بەدەستهێنا.

لە گەڕى ١٦ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى سیروانى نوێ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى دهۆک بووەوە.

سیروانى نوێ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و بە شێوەیەکى کاتى و بە ٢٤ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا.

لە یارییەکانى تردا، برایەتى لە یاریگاى خۆیدا، بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە دەربەندیخانى بردەوە و سۆرانیش لە یاریگاى فەرماندەیى، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە پێشمەرگەى سلێمانى دۆڕا.

سبەینێ هەینیش سەرجەم یارییەکانى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ، نەورۆز میواندارى زێرەڤانى دەکات و هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر شێروانە یارى دەکات و هەندرێنیش دەبێتە میوانى زاخۆ.

 

گ . ف