خشتە.. ئەمڕۆ چوار یارى لە خولى نایابى کوردستان دەکرێن

خشتە.. ئەمڕۆ چوار یارى لە خولى نایابى کوردستان دەکرێن
2020-02-21

1043 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى نایابى کوردستان، پێشمەرگەى هەولێر میواندارى زاخۆ دەکات و سۆران و دهۆکیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە درێژەى یارییەکانى گەڕى ١٥ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر سێ دواین چوار یارى هەفتەکە بەڕێوەدەچن.

پێشمەرگەى هەولێر لە یاریگاى خۆیدا میواندارى زاخۆ دەکات و هەوڵ دەدات سێ خاڵى یارییەکە بباتەوە تا سەرکەوتن بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستبهێنێت.

لە یارییەکانى تردا، سۆران لە یاریگاى خۆیدا بەرامبەر دهۆک یارى دەکات و شێروانەش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى هەندرێن دەبێتەوە و پێشمەرگەى سلێمانیش دەبێتە میوانى دەربەندیخان.

 

گ . ف