سۆلشایەر داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە بەخێرایى گرێبەست لەگەڵ بەیڵ ئیمزابکات

سۆلشایەر داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە بەخێرایى گرێبەست لەگەڵ بەیڵ ئیمزابکات
2020-01-28

3412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى مانچستەر یونایتد ئامادەیە بە ٥٠ تا ٦٠ ملیۆن یۆرۆ گاریس بەیڵى وێڵزى بگوازێتەوە ڕیزەکانى.

مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى چووە ڕیزى یانەى تۆتنهامى هاونیشتیمانى و هەوڵى گواستنەوەى گاریس بەیڵى هیرشبەرى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى دەدات.

ڕۆژنامەى لۆ تێنس سپۆرتى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، سۆلشایەرى ڕاهێنەرى شەیتانە سورەکە داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە بەخێرایى گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە وێڵزییەکەدا ئیمزابکەن.

سایتەکە ئاماژەى بەوە کردووە، مانچستەر ئامادەیە دەرگاى خەزێنەکەى بکاتەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکەى سۆلشایەر بەگواستنەوەى بەیڵ بۆ ڕیزەکانى و ئامادەشە بە ٥٠ تا ٦٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەست پێشکەشى یانە مەدریدیەکە بکات.

مانچستەر یونایتد تاکە یانە نییە هەوڵى بەیڵ دەدات و تۆتنهامى هاونشتیمانیشى دەیەویت گرێبەستى لەگەڵدا بکات، بەڵام مووچە زۆرەکەى یاریزانەکە لە ڕیاڵدا کارەکەى قورسکردووە.

 

گ . ف

 

ئۆلى گۆنار سۆلشایەر

گاریس بەیڵ

گاریس بەیڵ