کۆنفرانسى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى بەرامبەر زەرەگۆزە

کۆنفرانسى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى بەرامبەر زەرەگۆزە
2020-01-28

7707 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ستایشى ڕیاڵ زەرەگۆزە دەکات و پێیوایە یارییەکەیان لە بەرامبەریدا ئاڵۆزدەبێت.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ڕیاڵ زەرەگۆزە لە جامى شاى ئیسپانیا، زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دەڵێت "زەرەگۆزە یانەیەکى مێژووییە و بە شێوەیەکى باش یارى دەکات لە خولى پلە دووى ئیسپانیا، یارییەکەشمان لە بەرامبەریاندا ئاڵۆزدەبێت و پێموایە یارییەکەمان لەسەر قورسدەکەن".

زیدان ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەى لە توانایاندا هەیە لە یارییەکەدا دەیکەن و یاریزانەکانیشى ئامادەن ئاستى خۆیان لە یاریگادا پێشکەشبکەن و سەرجەم یاریزانەکانیش ئارەزووى بەشداریکردن دەکەن.

لە بارەى گواستنەوەى یاریزانانەوە، زیدان پێیوایە تا ٣١ى ئەم مانگە ئەگەرى ڕوودانى هەموو شتێک هەیە، بەڵام ئەو باشترین یاریزانەکانى هەیە و دەیەوێت لەگەڵیاندا بێت.

زیدان ئاشکراشیکرد، هازارد دەستى بە ڕاهێنان کردووەتەوە لەسەر چیمەن، بەڵام هێشتا پەیوەندى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە نەکردووەتەوە و ماریانۆ دیازیش کەمێک ئازارى هەیە و نامانەوێت سەرکێشى پێوەبکەن.

 

گ . ف