فەرمى.. ئینتەر میلان گواستنەوەى ئیرکسنى ڕاگەیاند

فەرمى.. ئینتەر میلان گواستنەوەى ئیرکسنى ڕاگەیاند
2020-01-28

2137 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان بەفەرمى گواستنەوەى کریستیان ئیرکسنى دانیمارکى یاریزانى تۆتنهامى بۆ ڕیزەکانى ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، کە لە سایتى تایبەتى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، یانەى ئینتەر میلان ئاشکرایکرد، تا ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٤ گریبەستى لەگەڵ کریستیان ئیرکسندا ئیمزاکردووە.

ئەمە لە کاتێکدا، ئیرکسن دوێنێ دووشەممە گەیشتە شارى میلانۆ، بەمەبەستى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یانەى ئینتەردا و لەلایان هاندەرانى یانەکەوە پێشوازییەکى باشى لێکرا.

ئیرکسن لە یەکەم لێدوانیدا وەک یاریزانى ئینتەر دەڵێت "من دڵخۆشم بەوەى بوومەتە یاریزانێکى نوێ لە ئینتەردا و زۆر بەپەرۆشم و ئێستاش کاتى ئاڵنگارییەکى نوێیە و دڵخۆشم بە یاریکردنى لە خولى ئیتاڵیادا".

هەردوو یانەى ئینتەر میلان و تۆتنهام بڕى گرێبەستەکەیان ئاشکرانەکردووە، بەڵام ڕاگەیاندنەکان بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەیخەمڵێنن.

ئیرکسنى ٢٧ ساڵ بوو بە چوارەم یاریزانى دانیمارکی پەیوەندى بە ئینتەرەوە بکات و درێسى ژمارە ٢٤یش لە یانە نوێکەیدا دەپۆشێت.

 

گ . ف