خشتە.. ئەمشەو قۆناغى ١٦ى جامى فەڕەنسا دەستپێدەکات

خشتە.. ئەمشەو قۆناغى ١٦ى جامى فەڕەنسا دەستپێدەکات
2020-01-28

2524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە جامى فەڕەنسا، مۆناکۆ میواندارى سانت ئیتیان دەکات و سبەینێش پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووى پاو ئێف سى دەبێتەوە.

لە قۆناغى ١٦ى جامى فەڕەنسا، ئەمشەو کاتژمێر ١٠ و ٥٥ خولەک، مۆناکۆ لە یاریگاى لویسى دووەم، میواندارى سانت ئیتیان دەکات.

مۆناکۆ، کە پێنج جار بووە بە پاڵەوانى جامەکە، لە ١٩٩١ەوە نازناوەکەى بەدەستنەهێناوە، سانت ئیتیانیش شەش جار جامەکەى بردووەتەوە.

سبەینێ چوارشەممەش کاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکى شەو، پاریس سان جێرمان، کە ١٢ جار نازناوەکەى بەدەستهێناوە، دەبێتە میوانى پاو ئێف سى.

لە یارییەکى تردا و کاتژمێر ١١ و ٥ خولەک، مارسیلیا لە یاریگاى فیلۆدرۆمى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر ستراسبۆرگ یارى دەکات.

لە دوا یارى قۆناغەکەشدا، پێنجشەممە کاتژمێر ١٠ و ٥٥ خولەک، لیۆن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى نیس دەبێتەوە.

 

گ . ف