ڤیدیۆ.. لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە پارماى بردەوە

ڤیدیۆ.. لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە پارماى بردەوە
2020-01-20

5746 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەى یۆڤانتۆس بە دو گۆڵی رۆناڵدۆ لە پارماى بردەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەم بۆ چوار خاڵ زیادکرد.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 20ی خولی ئیتاڵیا، یانەى یۆڤانتۆس لەناویاریگاى خۆی میوانداری یانەى پارماى کرد.

یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر پارما بەدەستهێنا.

دوو گۆڵەکەى یۆڤانتۆس هەردوکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی تۆماریکرد.

بەوەش رۆناڵدۆ بۆ جاری حەوتەم لەسەر یەک لەخولی ئیتاڵیا گۆڵی کرد کە ئەوەش لەدواى ساڵی 2005ەوە هیچ یاریزانێک نەیکردوە.

یۆڤانتۆس بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ 51 خاڵ بەرزکردەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەم بۆ چوار خاڵ بەرزکردەوە.