ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لەگراناداى بردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی

ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە لەگراناداى بردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی
2020-01-20

6643 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە گراناداى بردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 20ی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەکامپ نو میوانداری یانەى گراناداى کرد.

تایمی یەکەم بەتەواوی بەرشەلۆنە کۆنترۆلی یاریگاى گرتە دەست بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات.

تایمی دووەم هێرشەکانی بەرشەلۆنە بەردەوام بوو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی توانی گۆڵی یەکەم و بردنەوە لەخولەکی 76 بۆ بەرشەلۆنە تۆماربکات.

لەو یارییەدا لەخولەکی 69 جیرمان سانشێز پاش وەرگرتنی دوو کارتی زەرد بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

بەرشەلۆنە بەو بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ 43 خاڵ بەرزکردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا.