کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری لیڤەرپوڵ پێش روبەروبونەوەى مانچستەر سیتی

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری لیڤەرپوڵ پێش روبەروبونەوەى مانچستەر سیتی
2019-11-09

2557 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری لیڤەرپوڵ دانی بە بەهێزی مان سیتی رکابەریدا نا و چاوەرێی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرزیش لە یاریزانەکانی دەکات.

پێش روبەروبونەوەى مانچتسەر سیتی لەخولی ئینگلتەرا، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کلۆپ دوپاتیکردەوە کە مان سیتی تیپێکی زۆر بەهێزەو سوپاسی خواشی کرد کە رکابەرییان هەیە.

وتیشی: لە دوو ساڵی رابردودا  هەر جارێک روبەروی یەکتر بوینەتەوە یارییەکەمان یەکلا کەرەوە بوە.

کلۆپ دوپاتیکردەوە کە ئەو رێزی گواردیۆلا دەگرێت و بە یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی جیهان وەسفی کرد.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەگەر ئازا نەبن بەرامبەر مانچستەر سیتی هیچ هەلێک لەبەردەمیان نیە بۆ بردنەوە.

 

بەشێک لەقسەکانی کلۆپ

کلۆپ: مان سیتی تیپێکی تۆپی پێی بەهێزە، رکابەری لەگەڵ ئێمە هەیە ، سوپاس بۆ خوا کە رکابەرمان هەیە .

 

کلۆپ: سترلینگ هەمیشە کێشەبوە بۆ تیپی بەرامبەر، ئەوبەهرەمەندێکی ئێستاى تۆپی پێیە

 

کلۆپ: لە دوو ساڵی رابردودا چی جارێک روبەروی یەک بوینەتەوە یارییەکەمان یەکلا کەرەوە بوە

 

کلۆپ: یارییەکی زۆر گرنگ و گەورەیە ، دوو تیپی زۆر بەهێز روبەروی یەک دەبنەوە، لە ئانفێڵد، هەموو شتەکان بۆ یارییەکی بەهێز ئامادەن.

 

کلۆپ: من رێزی گواردیۆلا ئەگرم و لە باشترین راهێنەرەکانی جیهانە

 

کلۆپ:پێویستە رێز لە پاسی یانەى مان سیتی بگرین، نابێت شتیان تێ بگرین، پێویستە سور بین لەسەر ئەوەى نابێت روبەروی هیچ شتێک ببنەوە

 

کلۆپ: پێویستە ئەوپەری ئاستی خۆمان پیشکەش بکەین، پێویستە هەموو یاریگاکە لە بارێکی باشدا بێت

 

کلۆپ: گواردیۆلا لە هەر شوێنێک بێت جێپەنجەى بە تیپەکەیەوە دیارە

++++++