کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى سێلتاڤیگۆ

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى سێلتاڤیگۆ
2019-11-09

2185 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری بەرشەلۆنە یارییەکەى سێلتاڤیگۆ بە گرنگ دادەنێت و دوپاتیشیکردەوە کە پێویستە بردنەوە بەدەست بهێنن.

پێش روبەروبونەوەى یانەى سێلتاڤیگۆ ، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیکرد.

ڤالڤێردی پێیوایە حاڵی یانەى سێلتا خراپەو دڵنیایە لەوەى دەتوانن خۆیان لەو بارودۆخە رزگاربکەن.

وتیشی: پێویستە بردنەوە بەسەر سێلتاڤیگۆ بەدەست بهێنێن و خۆمان رزگاربکەین لەو شکستەى بەرامبەر لیڤانتی دوچارمان بوە.

راهێنەری بەرشەلۆنە پێیوایە هیچ کێشەیەک نیە لە نێوان گریزمان و میسیدا و دوپاتیشیکردەوە کە دیمبلی زۆری ماوە پێشکەشی بەرشەلۆنەى بکات.

راهێنەری بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەدا کە هەر ئەوان خاڵ لەدەست نادەن و تیپەکانی پێشەوەى ئیسپانیاش لە لەدەستدانی خاڵ بەردەوامن.

 

بەشێک لە قسەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: سێلتاڤیگۆ لە حاڵێکی خراپدایەو من دڵنیام دەتوانن خۆیان رزگاربکەن لەو دۆخە

 

ڤالڤێردی: سێلتا یاریزانی بەتواناى هەیە

 

ڤالڤێردی: ئێمە پێویستمان بە بردنەوەیە چونکە بە لیڤانتی دۆراین، پێویستە بگەرێینەوە بۆ بەدەستهێنانی بردنەوەى کۆکردنەوەى خاڵ

 

ڤالڤێردی: ئێستا سێ رۆژ جارێک یاریی  دەکەین و پشووەکانمان کەمتر بۆتەوە

 

ڤالڤێردی: پێویستە رەخنەکان قبوڵ بکەین و لەکاتی شکستدا هاندەران قبوڵی ناکەن

 

ڤالڤێردی:داهاتووی من هیچ گرنگ نیەو توشی دڵەراوکێی نەکردوم

 

ڤالڤێردی: بردنەوە زۆر گرنگە ئەگەر نەیبەینەوە کێشە بۆخۆمان دروستدەکەین

 

ڤالڤێردی: پێموایە سوارێز ئامادەیە بۆ یاریکردن

 

ڤالڤێردی: هەستەکەم ئینسۆ فاتی وا باشتر یاریی دەکات کە لەسەر کورسی یەدەگەوە بچێتە یاریگاوە

 

ڤالڤێردی: هەمیشە هەستم بە پشتگیری یانەکە کردوە بۆ من

 

ڤالڤێردی: هەر ئێمە توشی شکست نابین و بەردەوام یانەکانی پێشەنگ خاڵ لەدەست دەدەن

 

ڤالڤێردی: دیمبلی دەتوانێت زیاتر پێشکەشی یانەکە بکات

 

ڤالڤێردی: قسەى زۆر لەسەر پەیوەندی میسی و گریزمان دەکرێت و زیاد لە قەبارەى خۆی گەورە کراوە

 

ڤالڤێردی:لەوانەیە چەند یاریزانێک هەبن برۆن لە گواستنەوەکانی زستانەدا من نازانم.