ئیبراهیمۆڤیچ دەگەرێتەوە بۆ یانەى میلان

ئیبراهیمۆڤیچ دەگەرێتەوە بۆ یانەى میلان
2019-11-08

2494 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی نزیکە لەوەى بگەرێتەوە بۆ ریزەکانی یانەى ئەى سی میلانی ئیتاڵی. لە مانگی یەکدا خولی ئەمەریکا کۆتایی دێت و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدیش نایەوێت لەوێ بەردەوام بێت. دون گاربەر رۆژنامەنوسی گواستنەوەکان لەخولی ئەمەریکا تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئیبراهییمۆڤیچ رەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە ریزەکانی یانەى میلان. ئاماژەى بەوەشداوە کە گفتوگۆکان بەشێوەیەکی باش رۆیشتون و ئیبرا رازی بوە بگەرێتەوە ئیتاڵیا ئیبراهیمۆڤیچ تەمەنی 38 ساڵەو لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکی بەرزی لەخولی ئەمەریکا پێشکەش کردوە. ئەم وەرزەش یانەکانی مانچستەر یونایتد و ناپۆلی و میلان رکابەرییان لەسەر کرینی دەکرد.