ڤیدیۆ.. لە جامى جیهانى کچاندا سوید و هۆڵەندا سێ خاڵیان بەدەستهێنا

ڤیدیۆ.. لە جامى جیهانى کچاندا سوید و هۆڵەندا سێ خاڵیان بەدەستهێنا
2019-06-12

855 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى جیهانى کچاندا، سوید لە چیللى بردەوە و هۆڵەنداش سەرکەوتنى بەسەر نیوزلەندا تۆمارکرد.

لە جەولەى یەکەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى تۆپى پێى کچانى ٢٠١٩، کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى شەشەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى سوید و چیللى بەرامبەر بەیەک یارییان کرد.

سوید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٨٣ و ٩٠دا لەلایەن ئەسلانى و مادلینەوە تۆمارکرد.

لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا و لە کۆمەڵەى پێنجەمدا، هەڵبژاردەى هۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەى نیوزلەندا یاریکرد.

هۆڵەندا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵەکەش لە خولەکى ٩٠دا لەلایەن جیل ڕووردەوە تۆمارکرا.

 

گ . ف

 

بۆ بینینى پوختەى یارییەکەى سوید و چیللى کلیک لێرە بکە..

بۆ بینینى پوختەى یارییەکەى هۆڵەندا و نیوزلەندا کلیک لێرە بکە..