خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی

خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی
2021-05-14

1562 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە گرانادای بردەوە و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی.

لەکۆتا یاری هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی گرانادا یاریکرد.

ڕیاڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، لۆکا مۆدریچ و رۆدریگۆ و ئۆدریازۆلا و کەریم بنزیمە گۆڵەکانی ڕیاڵ مەدریدیان کرد، جۆرج مۆلینا تاکە گۆڵی گرانادای تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 78 خاڵ و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆی پێشەنگ، گراناداش 45 خاڵی هەیە و لە دەیەمی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک