خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ یاری لوتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ یاری لوتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە
2021-05-14

677 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاری لوتکەی لە مانچستەر یونایتد بردەوە.

لە یارییەکی لوتکەی دواخراوی هەفتەی 34 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری لیڤەرپوڵی کرد.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات، فێرمینیۆ دوو گۆڵ و دێگۆ جۆتا و محەمەد سەڵاح گۆڵەکانی لیڤەرپوڵیان تۆمارکرد، برۆنۆ فێرناندێز و مارکۆس راشفۆرد دوو گۆڵەکەیان بۆ مان یونایتد کرد.

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە 70 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، لیڤەرپوڵ خاڵەکانی گەیاندە 60 و چووە پێنجەمی ڕیزبەندی.

خ . ک