گواردیۆلا سوپاسی کلۆپ و ئەنچلۆتی دەکات

گواردیۆلا سوپاسی کلۆپ و ئەنچلۆتی دەکات
2021-05-13

565 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا سوپاسی کلۆپ و ئەنچلۆتی دەکات کە پیرۆزباییان لێکردەوە و بەردەوامی پێکانەکەی دی برۆینی دوپاتکردەوە.
پێش یاری سبەینێی یانەکەی بەرامبەر نیوکاسل یونایتد لە خولی ئینگلتەرا، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا لە دۆخێکی وەک ئێستا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بلاوە تیایدا جیاوازە و دلخۆشن کە هەوڵەکانیان بەفیڕۆ نەچوە و گەیشتوون بە ئامانجەکانیان.
گواردیۆلا وتی: پێکانەکەی کیڤن دی برۆین بەردەوامە بەلام کەمێک هەست بە باشتربوون دەکات، هەر کاتێک بەتەواوی باشبوو بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان دەکات و دڵنیام بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ سەرجەم یاریزانەکان بەڕێژەی لە سەدا سەد ئامادەدەبن.
وتیشی: سوپاسی یۆرگن کلۆپ و کارلۆ ئەنچلۆتی دەکەم کە پیرۆزباییان لێکردووم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا، تا ئێستا نەمتوانیوە وەلامی پیرۆزباییەکانیان بدەمەوە و لێرەوە سوپاسیان دەکەم.
ئاماژەی بەوەشدا، بەدەستهێنانی پێنج نازناو لە لە کۆتا 10 ساڵدا و سێ نازناو لە کۆتا پێنج ساڵدا کارێکی گرنگ و باوەڕپێنەکراوە و شانازیش دەکات بەبەردەوامبوونی لە کارەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی.

خ . ک