لیڤاندۆڤسکی ئامادەکاری دەکات بۆ شکاندنی ڕیکۆردێک

لیڤاندۆڤسکی ئامادەکاری دەکات بۆ شکاندنی ڕیکۆردێک
2021-05-13

919 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی ئامادەکاری دەکات بۆ شکاندنی ڕیکۆردێک کە ماوەى نیو سەدەیە بە خؤراگری ماوەتەوە.

ڕۆبەرت لێڤاندۆڤسکی ئەستێرەو گۆڵکاری یانەى بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەم وەرزەى خولی ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات تا لە ڕۆژی شەممەى داهاتوو ڕیکۆردێک بشکێنی کە لە وەرزی 1971ی سەدەى ڕابردووەوە بۆ خۆڕاگری ماوەتەوە.

هێرشبەرە پۆڵەندیەکە لەم وەرزەدا 39 گۆڵی لە خولی ئەڵمانیادا تۆمارکردووە و تەنها یەک گۆڵ لە گێرد مۆلەری یاریزانی هەفتاکانی سەدەى ڕابردووی یانەکەیەوە دوورە کە خاوەنی 40 گۆڵە لە وەرزێکدا.

لیڤای باشترینی جیهان لە ساڵی ڕابردوو لە پێنج وەرزی ڕابردوودا، گۆڵکاری بۆندس لیگا بووە و لەم وەرزەشدا نزیکە لە نازناوی شەشەم و دەیەوێت لە بەرامبەر فرایبۆرگ لە گۆڵێک زیاتر تۆماربکات و مێژوو و سەروەرییەک بۆ خۆی تۆمار بکات کە 50 ساڵە لە ئەستۆی یاریزانێکی پیشووی یانەکەیەتی کە ناوی گێرد مۆلەرە

خ . ک