جامی ڕۆما... جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و نادال گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی

جامی ڕۆما... جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و نادال گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی
2021-05-13

382 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و لە فۆکینا و بێرێتینی و بردەوە وسەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

لە قۆناغی شانزەی جامی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر ئەلیخاندرۆ فۆکینای ئیسپانی یاریکرد و بەئاسانی و بەئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لێبردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو و شەش بە یەک بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ماتیۆ بێرێتینی ئیتاڵی بەدەستهێنا، رافائێل نادالیش بە زەحمەت و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک توانی لە شاپۆڤالۆڤ بباتەوە.

بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و نادال سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا .

خ . ک