کۆبوونەوەی لاپۆرتا و کومان کۆتاییهات

کۆبوونەوەی لاپۆرتا و کومان کۆتاییهات
2021-05-13

4973 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبوونەوەی لاپۆرتا و کومان ئەنجامدرا بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئاشکرایان  نەدا لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نوسینگەی یانەی بەرشەلۆنە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و رافا یۆستی جێگری سەرۆک و ڕۆناڵد کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

دوای تەواوبوونی کۆبونەوەکە و لە کاتی هاتنە دەرەوەیاندا ڕۆژنامەنووسەکان چەندین پرسیاریان ئاراستە کردن بەڵام هیچیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئاشکرایان بلاونەکردەوە لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە.

کومان لە لێدوانێکی کورتیدا بە زەردەخەنەوە وتی: کەشەکە زۆر باشە و ئێوەی ڕۆژنامەنووس دەتوانن و ئازادن هەموو پرسیارێک بکەن بەڵام منیش ئازادم لەوەی وەڵامی هیچ پرسیارێکتان نەدەمەوە.

لاپۆرتاش تەنها ئەوەندەی وت کە ژەمێکی لەسەرخۆیان وەکو سەرۆک و راهێنەری یانە ئەنجامداوە.

خ . ک