هۆکاری بانگهێشنەکردنی مارسێلۆ بۆ یاریەکەی گرانادا ئاشکراکرا

هۆکاری بانگهێشنەکردنی مارسێلۆ بۆ یاریەکەی گرانادا ئاشکراکرا
2021-05-13

1016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد بەهۆی کێشەکانی نێوانیانەوە زیدانی ڕاهێنەر مارسێلۆی لە یاریەکەی گرانادا دوورخستوەتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باسی دوورخستنەوەی مارسێلۆ لەلیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاریەکەی گرانادا بەهۆی پێکانەوە بووە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکرد، مارسێلۆ لەدوایین ڕاهێنەناکە یانەکەیدا بە بێ کێشە راهێنەکانەکانی تەواوکردووە بەڵام دەمە قاڵێیەکی توندی لەگەڵ زیدانی ڕاهێنەر کردووە.

بڵایشیکردەوە، زیدان لە مارسێلۆ تووڕەبوە و پێیوتوە هیچ توانایەکی بەرگری کردنت نەماوە و وەکو یاریزانی یەدەگیش مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت لە یارییەکانی داهاتوویاندا و بەم هۆیەش بەرگریکارە بەرازیلیەکە متمانەی راهێنەرەکەی لەدەستداوە ە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە گواستنەوەی هاوینەدا ڕیزەکانی مەدرید جێدەهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە زیدان تەنیا چوار یاریزانی لەهێڵی بەرگری لەبەردەستە بۆ یارییەکەی گرانادا کە یەکێکیشیان یاریزانێکی لاوانە بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو مارسێلۆ بانگهێشتی یاریەکە بکات.

خ . ک