کاتانیچ هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

کاتانیچ هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات
2021-05-13

834 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتانیچ هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە راهێنەرایەتی عێراق دەکات بەهۆی پێنەدانی مووچە لە چوار  مانگی رابردوودا.

ستریچکۆ کاتانیچی سلۆڤینی و راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکەی دەکات ئەگەر شایستە داراییەکانی بۆ خەرج نەکرێت.

کاتانیچ ئاشکرایکردووە ماوەی چوار مانگە هیچ بڕە پارەیەکی لە مووچەکەی بۆ خەرج نەکراوە لەلایەن یەکیتی تۆپی پێی عێراقەوە  و ئامادەش نییە گەشتی بەسرە بکات و  پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات ئەگەر مووچەکانی بۆ خەرج نەکەن.

لەبەرامبەردا، عەدنان دەرجالی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بڕیاریدا سەرجەم شایستە داراییەکانی کاتانیچ لە دوای جەژنی رەمەزان بۆی خەرج دەکرێت.

دەرجال بڵاویکردەوە، بەهۆی درەنگ پەسەند کردنی بودجەوە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە مووچەکانی ئەو راهێنەرە دواکەوتوە و بەدڵنیاییەوە بەڵێنی پێدەدەین دوای جەژن سەرجەم مووچەکانی بۆ خەرج دەکرێت.

خ . ک