جامی لیبەرتادۆرس... ڕیڤەرپلەیت و ئەتلەتیکۆ جۆنیۆر یەکسانبوون

جامی لیبەرتادۆرس... ڕیڤەرپلەیت و ئەتلەتیکۆ جۆنیۆر یەکسانبوون
2021-05-13

297 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەجامی لیبەرتادۆرس ڕیڤەرپلەیت و ئەتلەتیکۆ جۆنیۆر بە گۆڵێک یەکسانبوون و فلۆمینێنزیش لە ئیندیپێندێتی بردەوە.

لە دریژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی لیبەرتادۆرسدا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی ڕیڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بوە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ جۆنیۆری کۆڵۆمبی.

یاریەکەشیان بەیەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لەخولەکی 20 میگێل بۆرخا گۆڵێکی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد بەڵام پاولۆ دیاز لەخولەکی 90 گۆڵی یەکسانی بۆ ڕیڤەرپلەیت تۆمارکردەوە.

لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا، یانەی فلۆمینێنزی بەرازیلی لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئیندیپێندێتی کۆڵۆمبی بەدەستهێنا.

فلۆمینێنزی بە هەشت خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمدا دەبینرێت بە جیاوازی دو خاڵ لەگەڵ ریڤەرپلەیتی دوووەم، ئەتلەتیکۆ جۆنیۆریش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.

خ . ک