سەد گرێبەستی جاڤی نوێکردەوە

سەد گرێبەستی جاڤی نوێکردەوە
2021-05-13

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چاڤی هێرناندز گرێبەستەکەى بۆ دوو وەرز لەگەڵ سەد نوێکردەوە و بەرشەلۆنەى بێهیواکرد لە گەڕانەوە بۆ کامپ نۆ.

یانەى سەدی قەتەری لە پێگەى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی دوو وەرزو تا هاوینی 2023 گرێبەستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەکەیان نوێکردووەتەوە.

نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى چاڤی لەلایەن سەدەوە بۆ دوو وەرزی داهاتوو سەرجەم دەرگاکانی بەڕووی بەرشەلۆنە داخست کە دەیویست بۆ وەرزی داهاتوو کومان لە پۆستەکەى دووربخاتەوە و چاڤی بکاتە جێگرەوەى.

چاڤی ئەستێرەى پێشووی هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای سەدی قەتەری  ماوەیەکە لەلایەن بەرشەلۆنە گرنگی پێدەدرێت و دەنگۆکان ئاماژەیان بەوەدەکرد لە کۆبونەوە چوار قۆڵیەکەى لاپۆرتا و میسی و ئالبا و پیکێ باس لە بابەتی گەڕانەوەى چاڤی کرابوو.

چاڤی هێرناندز لە وەرزی 2015 کاری ڕاهێنەرایەتی بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی سەدی قەتەری تاقیکردەوە و لە ماوەى ڕابردووشدا شەش نازناوی بۆ یانەکەى بەدەستهێناوە.

خ . ک