ئینریکی بۆمبێک بە ڕووی ڕامۆسدا دەتەقێنێتەوە

ئینریکی بۆمبێک بە ڕووی ڕامۆسدا دەتەقێنێتەوە
2021-05-13

712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لویس ئینریکی بە نیاز نییە سێرجیۆ رامۆس بانگهێشتی ڕیزەکانی هەڵبژاردەکەی بکات بۆ جامی یۆرۆ.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەیدا نەماوە.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، ڕامۆس لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تەنیا لە پێنج یاری فەرمیدا بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە کە سێ سەد و 96 خولەکە بەهۆی بەردەوامی تووشبونی بە پێکانەوە.

بلاویشیکردوەتەوە، لویس ئینریکی راهێنەری ماتادۆر بەنیاز نییە ڕامۆس بانگهێشتی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بکات بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی یۆرۆ و ئەم ئامادەنەبوونەشی وەک تەقاندنەوەی بۆمبێک وا دەبێت بۆ کاپتنەکەی مەدرید.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئینریکی لە ئێستادا تەنیا گرنگی بەو یاریزانانە دەدات کە لەباشترین ئاستیاندان بەدڵنیاییەوە رامۆس یەکێک نابێت لەو یاریزانانە کە خواستی راهێنەرەکەی لەسەر بێت.

خ . ک